ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 86 دۆلاری تێپەڕان.
لە ھەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، نرخی ھەر بەمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 86 دۆلار و 23 سەنت، بەمەش نرخەكەی لەئاستی چاوەڕوانی شارەزایانی ئابوریدایە و بەبەرزی ماوتەوە.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 83 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە، لە ئەمریكا و زۆرێك لە وڵاتانی جیھان خواست لەسەر سووتەمەنی بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP