ته‌ندروستیی عێراق گیان له‌ده‌ستدانی 26 كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

تەندروستی
17:19 - 2021-11-01


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 سه‌عاتی رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌، له‌ دوێنێوه‌ هه‌زارو 153 كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بوون و  26  توشبوش به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 17 كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه‌، كۆی گشتی توشبوان له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشتوته‌ 2 ملیۆن و 56 هه‌زارو 401 توشبو.

 راشیگه‌یاندوه‌ كه‌، هه‌زارو 973  توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها 26 توشبوش مردون، كه‌ 10 كه‌سیان له‌ سلێمانی، 3  كه‌سیان له‌ هه‌ولێرو 4 كه‌سیشیان له‌ دهۆك بون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP