وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ده‌كرێته‌ مه‌رجی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

تەندروستی
06:28 - 2021-11-02

فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق بۆ گەشتكردنی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات رێنمایی نوێی دەركردوەو پێویستە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆناو بەڵگەی پشكنینی (PCR) بە كەمتر (72) سەعات پێبێت پێش گەشتەكەی. 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە: دەستەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق لە تازەترین ئاگاداریدا رایگەیاندوە ئەو ھاووڵاتییە عیراقیانەی كە دەیانەوێت گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن‎، دواین وادە 22ی 11ی 2021 دەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژی ( كۆڤید ١٩ ).

راشیگەیاند: هەر بەپێی ئاگادارییەكە لەڕۆژی 22ی 11ی 2021ەوە ھەر ھاووڵاتییەكی عیراقی بەنیازی گەشتكردن بێت بۆ دەرەوەی وڵات پێویستە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاكسینی دژی (كۆڤید ١٩) لەگەڵ بەڵگەی پشكنینی (PCR) بە كەمتر (72) سەعات پێبێت پێش گەشتەكەی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP