رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی پێشبینی كردوه، ڤایرۆسی
كۆرۆنا جارێكی دیكه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ته‌شه‌نه بكاته‌وه‌و تا
چوار مانگی تر ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه له ئه‌وروپا بگاته 500
هه‌زار كه‌س.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی
كۆرۆنا هۆشداری ده‌داته وڵاتانی ئه‌وروپاو ڕایده‌گه‌یه‌نێت: جارێكی‌تر ئه‌وروپا بۆته
سه‌نته‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و له 53 وڵاتی كیشوه‌ره‌كه‌دا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو
بۆته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ی
په‌تاكه به‌رده‌وام بێت له بڵاوبونه‌وه ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت تا مانگی دووی
2022 ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئه‌وروپا بگاته 500 هه‌زار كه‌س.
ته‌ندروستی جیهانی ئاشكراكردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی
خێرا بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئه‌وروپا بۆ سستی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه
له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌ونه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌هۆی
نه‌مانی ترس له نه‌خۆشییه‌كه.
ئه‌وه له كاتێكدایه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی
ڤایرۆسی كۆرۆناوه زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س بۆ كۆرۆنا له جیهان گیانیان له ده‌ستداوه و له 13ی مارسی 2020
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی جیهانیی، رایگه‌یاند، كه (ئیستا) ئه‌وروپا بووه به
ناوه‌ندی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنای گۆڕاو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP