پرۆفیسۆر ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشییە گواستراوەكان لەئەمریكا وهرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاكسین، به خاڵێكی بنەڕەتیی لەبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا به گرنگ دهزانێت.
ئەنتۆنی فاوچی، زاناو بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشییە گواستراوەكان له ئهمریكا ئاشكرایكرد، به گوێرهی ئەو داتایانەی لەئیسڕائیلەوە گهیشتوهته دهستیان، لهوه دڵنیابوونەتەوە كه وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاكسینی كۆرۆنا گرنگە و دەبێتە خاڵێكی بنەڕەتیی لە بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم جۆرەكانی پهتای كۆرۆنادا.
ئهو زانایه به بهپێویستیی زانیوه، بۆ رێگریكردن لەشەپۆلەكانی تری ڤایرۆسەكە، دانیشتوانی ئەمریكاو وڵاتانی تریش دۆزی سێیەم وەربگرن و لەو ڕێیەوە ژیانی ملیۆنان كەس رزگار بكرێت.
ئهمه لهكاتێكدا، ئیسڕائیل دەستیكردووە، بەپێدانی دۆزی سێیەمی ڤاكسینی كۆرۆنا بەھاووڵاتیانی وڵاتەكەی ئەمریكاش بەكارھێنانی دۆزی سێیەمی ڤاكسینی پەسەندكردووە، بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە، یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP