له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه ئه‌مڕ‌ۆ 15-11-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 829 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و هه‌زارو 330 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 33 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 70 هه‌زارو 76 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 26 هه‌زارو 387 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 97.9%، هه‌روه‌ها 23 هه‌زارو 536 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP