وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم 5 هەزار تۆن بنەتۆ بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكات

ئابوری
11:16 - 2021-11-17


وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان وه‌ك ساڵانی رابردوو، لەسەرجەم شار و شارۆچكەكاندا بنەتۆ بەسەرجوتیاراندا دابەشدەكات و نرخەكەشی پاڵپشت كراوە و هەمووشی دەرمانڕێژ كراوە.

لەوبارەیەوە حوسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ راگەیاند:وەزارەت بۆ ئەوەی پاڵپشتی جوتیاران بكات 5 هەزار تۆن بنەتۆ بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكات و حكومەت نرخەكەی پاڵپشت كردووە، واتە نرخەكەی لە نرخی بازاڕ كەمترە و بۆ هەر تۆنێك 530 هەزار دینار وەردەگیرێت،بەڵام لە بازاڕدا نرخی یەك تۆن زیاترە لە 600 هەزار دینار. 

وتیشی: ئەو بنەتوویەی لەلایەن وەزارەتەوە دابەشدەكرێت زیاتر گەنمێكی تێكەڵە دراوەتە جوتیاران، هەروەها لەڕووی كەمییەوە بڕەكەی زۆر كەمە و تەنها دەدرێتە ئەو جوتیارانەی ئامێری ئاوپڕژێنیان هەیە، داوا دەكەین هەموو جوتیاران بگرێتەوە و نرخەكەشی هەرزانتر بێت.

حوسێن حەمە كەریم ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاستە بڕەكەی دیاریكراوە، بەڵام لەڕووی كوالێتییەوە هیچ كێشەیەك لەبنەتووی دابەشكراودا نییە، چونكە پاككراوەتەوە و دەرمانی تێكەڵ كراوە بۆ ئەوەی سوودی بۆ جوتیاران هەبێت، مەبەست لە دابەشكردنی بنەتوو بۆ پاڵپشتی جوتیارانە، چونكە نرخەكەی زۆر جیاوازە لەگەڵ بڕی 100 هەزار وەكو پاڵپشتی لەجوتیار وەردەگرێت بۆ وەزارەت ئەو جوتیارەش دەبێت لەپیشەكەی خۆی شارەزایەكی باشی هەبێت پێدەدرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP