له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه ئه‌مڕ‌ۆ 17-11-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 806 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و هه‌زارو 181 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 18 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 71 هه‌زارو 689 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 28 هه‌زارو 741 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 97.9%، هه‌روه‌ها 23 هه‌زارو 580 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP