سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیكرد، به‌راورد به وڵاتانی تری كه‌نداو، ئه‌مساڵ عێراق رێژه‌یه‌كی به‌رزی بوژانه‌وه تۆمار بكات.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ 21 تشرینی دووه‌می 2021 له‌دواین راپۆرتی خۆیدا ئاشكرایكردوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2021دا عێراق بوژانه‌وه‌یه‌كی ئابووری به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئاماژه‌شی بۆئه‌وه‌شكردوه، كه پێشبینی ده‌كرێت بوژانه‌وه‌كه به ڕێژه‌ی 3.6% بێت، كه ئه‌وه‌ش به‌رزتره له رێژه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری وڵاتانی كه‌نداو.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه‌شكردوه كه له‌ساڵی 2021دا عێراق ده‌بێته یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له‌ڕوی ئابوورییه‌وه بوژانه‌وه‌ی باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و بوژانه‌وه‌كه‌ش به‌جۆرێك ده‌بێت به‌رزترده‌بێت له بوژانه‌وه‌ی ئابوری وڵاتانی كه‌نداو.
راشیگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ئاستی وڵاتانی كه‌نداو سعودییه بوژانه‌وه‌ی ئابووری به ڕێژه‌ی 2.8% ، شانشینی عوممان به‌ڕێژه‌ی 2.5%، قه‌ته‌ڕ به ڕێژه‌ی 1.9%، كوه‌یت به ڕێژه‌ی 0.9% و ئیمارات به رێژه‌ی 2.2% بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP