دوای داڕمانی به‌های لیره بۆ نزمترین ئاست، به‌رامبه‌ر دۆلار، هاووڵاتییانی هه‌ردوو شاری ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ، راژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌و حزبه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
به‌پێی میدیاكانی توركیا‌و ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هاووڵاتیان له خۆپیشاندانه‌كانیاندا له نێو ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت، دروشمی، (ئاك پارتی، ده‌ست له‌كاربكێشه‌وه) ده‌ڵێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شی ئاسیاییه‌كه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵش، هاووڵاتییان ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كردوه‌و دژ به ده‌سه‌لاتی ئاك پارتی و سه‌رۆكی وڵاته‌كه دروشم ده‌ڵێنه‌وه‌و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان به‌های لیره‌ی توركی له دابه‌زین و داڕوخانی به‌رده‌وامدایه و 1 ملیۆن و 346 هه‌زار لیره بەرامبەر 100 دۆلاری ئه‌مریكییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP