تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

کوردستان
10:47 - 2021-11-25

تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت و بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی سلێمانیش دەڵێت: تیمەكان سەرقاڵی پاكردنەوەی كامێراكان و سێنسەرەكان و هەندێك چاكسازی تر دەبن. 
 بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی سلێمانی كە ئاڕاستەی قائیمقامی چوارتاو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و فەرماندەی هێزەكانی سكرتاریەت كراوە، ئاماژەی بەوەداوە كە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
هەر بەپێی نوسراوەكە: لە شەوی 28 لەسەر 29ی 11ی 2021 تا شەوی 1 لەسەر 2ی 12 تونێلی پێشڕەو بەمەبەستی پاكردنەوەی كامێراكان و سێنسەرەكان و چێككردنەوەوی جێتفانەكان لەگەڵ ئەو گڵۆپانەی پێویستیان بەگۆڕین هەیە لەگەڵ هەندێك چاكسازی تر دادەخرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP