مانگی رابردوو زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی كەركوك فرۆشراوە

ئابوری
14:04 - 2021-11-25

وەزارەتی نەوتی عیراق لەراگەیاندراوێكدا داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارەكە، لەمانگی رابردوودا كۆی داهاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق 7 ملیار و 666 ملیۆن و 495 هەزار دۆلار بوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە لەرێگەی كۆمپانیای بەبازاڕیكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ ) 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوت، لەرێگەی بەندەرەكانەوە بە 32 كۆمپانیای جیاواز فرۆشراون.

وەزارەتی نەوت رایگەیاندووە كە 3 ملیۆن و 11 هەزار و 917 بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی كەركوك فرۆشراون و نرخی هەر بەرمیلێكیش 79دۆلار و 274 سەنت بوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP