كۆریای باكور.. لەبەركردنی قەمسەڵەی پێست و لاساییكردنی سەرۆك لە هاوڵاتیان قەدەغە دەكرێت

جیهان
10:42 - 2021-11-26

لەبڕیارێكی سەیروسەمەردا، لێپرسراوانی كۆریای باكور لەبەركردنی قەمەسڵەی پێست و رەنگ رەش لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە قەدەغە دەكەن، بەبیانوی ئەوەی ناكرێت كەس لاسایی جلوبەرگی سەرۆك كیم جۆن ئۆن بكاتەوە.  

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوای ئەوەی ژمارەیەك زۆری هاوڵاتیانی كۆریای باكور لەرێی پۆشینی جلوبەرگەوە دەیانویست لاسایی سەرۆك كیم جۆن ئۆن بكەنەوە، بەتایبەتی پۆشینی قەمسەڵەی پێست و رەش ، ئەمەش نیگەرانی سەرۆكی لێكەوتوەتەوە كە بە پۆشاكی كوالێتی نزم و نا ماركە لاسایی پۆشاكەكەی دەكەنەوە، بۆیە بڕیاری قەدەغەكردنی پۆشنی ئەو جۆرە قەمسەڵەیە دراوە.

ئەو جۆرە قەمسەڵانەی سەرۆكى كۆریا لەبەری دەكات، لە پێستی راستەقینە دروستكراون و لە چینەوە هاوردە دەكرێن، بەڵام لە ناوخۆی كۆریادا چەندین جۆری لاساییان لێ دروستكراوە بەتایبەتی جۆرە ماركەكەی نرخیان گرانە و زۆربەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە توانای كڕینیان نییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP