پەرلەمانی فەرەنسا پرسی جینۆسایدی كۆمەڵكوژیی كوردی پەسەند نەكرد

جیهان
10:04 - 2021-11-27

لە دانیشتنی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی كورد لە هەرێمی كوردستان، 17 پەرلەمانتار دەنگیان دژی پرۆژە بڕیارەكە دا، بۆیە پەسند نەكرا .

دانیشتنەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە كاتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو كە 26 پەرلەمانتار ئامادەی بوون. لەكۆی ئەو پەرلەمانتارە ئامادەبووانە، 9 پەرلەمانتار دەنگیان پێداوە و 17 پەرلەمانتاریش دژی بوونە .

بەپێی زانیارییەكان، ئەوانەی كە دەنگیان بە پرۆژە بڕیارەكە داوە و ئەوانەشی دژی بوونە، سەر بە پارتەكانی دەرەوەی حكومەتی فەرەنسا بوونە .

هاوكات پەسەند نەكردنی پرۆژە بریارەكە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە لەلایەن حكومەتەوە پێشكەش نەكراوە بۆیە پشتگیریی نەكراوە، هەروەك پەسەند كردنی، حكومەت پابەند دەكات بە ژمارەیەك رێوشوێن كە رەنگە ببێتە هۆی بارگرانی بۆ وڵاتەكە .

پەرلەمانی فەرەنسا پێشتر جینوسایدی هۆلۆكۆستی جووەكان و ئەرمەنەكانیشی پەسەند كردوە، بەڵام ئەوەش بە یەكەمین دانیشتن نەبووە، بۆیە تاوتوێ كردنی ئەو پرسە بە سەرەتایەكی باش بۆ پەسەندكردنی دادەنرێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP