وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه رایگه‌یاند؛ له‌ماوه‌ی رابردودا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان و وه‌ك رێكارێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه بۆیان هه‌بو گه‌شتی عومره بكه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-50 ساڵیدابووه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 18 ساڵییه‌وه‌یه ده‌توانن عومره ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه راشیگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌م كاته‌دا پێشمه‌رجی گه‌وره‌ترین ته‌مه‌نی رێگه‌پێدراو بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره هه‌ڵوه‌شاته‌وه كه پێشوتر به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان و وه‌ك رێكارێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به 50 ساڵ دیاریكرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 18 ساڵه‌وه‌یه ده‌توانن عومره ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پێویسته سه‌رجه‌م رێكاره ته‌ندروستییه‌كان له وه‌رگرتنی ڤاكسین و پشكنینی پێشوه‌خت ئه‌نجام بده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP