ئه‌مڕۆ 27 تشرینی دووه‌می 2021 به‌هۆی شه‌ڕو ناكۆكی له‌سه‌ر زه‌ویوزار، 2 كه‌س كوژران و 4 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی، له ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی نێوان قه‌زای حه‌مزه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و غه‌ماسی باكوری دیوانییه، شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكی سه‌ربه هۆزی "ئال شبل" روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س كوژراون و 4 دیكه‌ش برینداربونه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كانیان گواستوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی كراون، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه، هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌و ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ها هۆشداریشیانداوه له‌وه‌ی، نابێت له‌ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه بیر له‌تۆڵه‌كردنه‌وه بكرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قیان كردوه، راده‌ستی دادگا بكرێن تا سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP