به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكاره‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه‌ی قه‌زای داقوق له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت .
به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، رونیكردۆته‌وه، كه مسته‌فا عه‌دنان ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ گیانی له‌ده‌ستداوه تووشبووی كۆرۆنا بووه و به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 په‌تاكه كاریگه‌ریی خستوه‌ته سه‌ر سییه‌كانی و به‌و هۆیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه و ده‌رئه‌نجام گیانی له‌ده‌ستداوه .
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باسی له‌وه‌كردوه كه ئه‌و گه‌نجه به‌ر له‌وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تووشبووی كۆرۆنا بووه و نیشانه‌كانی پێوه بووه و ڤاكسینه‌كه‌ی له خوێندنگه لێدراوه، ئه‌ویش دوای ره‌زامه‌ندی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی، به‌ڵام نه‌زانراوه كه توشبووی كۆرۆنایه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، جه‌ختیكردۆته‌وه كه وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایزه‌ر نابێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان، به‌ڵام پێویسته وه‌رگری ڤاكسین، هیچ نه‌خۆشییه‌كی وه‌ك تاو له‌رز و كۆكه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP