له‌سه‌ر داوا‌و پێشنیاری سكرتێری گشتی پارتی ( یه‌كێتی دیموكراسی سه‌ربه‌خۆ) كریستۆف لهگارد ناوه‌ندی باڵی ڕاست ، له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ، تێیدا داوای بڕیارێك ئه‌كات له بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد، به ده‌ستی دیكتاتۆر سه‌دام حوسێن و دامودهزگاكهی ئه‌نجامدرابوو، هه‌روه‌ها له‌و پڕۆژه‌یه‌دا داوای قه‌ره‌بوی هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی كه كه‌سوكاریان به چه‌كی كیمییاوی له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا شه‌هیدبوون یان بێسه‌روشوێنبوون یان زیانیان پێگه‌یشتوه له ئه‌نجامی سوتاندنی گونده‌كانیان هه‌موویان قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 26 ی نۆڤه‌مبه‌ر په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد .
یه‌كێتی دیموكراسی سه‌ربه‌خۆ ، هه‌ر دوای شكستی نیكۆلا ساركۆزی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ساڵی 2012 له كۆمارییه‌كان جیابونه‌وه و ( ی.د.س) یان دروستكرد و له‌ئێستادا ئۆپۆزسیونن و دۆستی كوردن .
پێنج گروپ له‌و دانیشتنه‌دا به‌شداریانكرد و به ئاماده‌بوونی سكرتێری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و كاروباری ئه‌وروپا ده‌ستیان به كاره‌كانیان كرد ، ئه‌م دانیشتنه بریتی‌بوو له خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه، هه‌ر گروپه‌و به جیا خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌و پێشنیاره‌كه كرد.
سه‌ره‌تا كریستۆف لهگارد خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه سكرتێری پارتی (یه‌كێتی دیموكراسی سه‌ربه‌خۆ ) ، پاش ئه‌وه‌ی كورته باسێكی له مێژووی گه‌لی كورد پێشكه‌شكرد ، باسی له گرنگی پێناسین و دانپێنان و په‌سه‌ندكردنی جینۆسایدكردنی كورد-ی له عیراق كرد و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌بیرهێنانه‌وه و كه ڕژێمی پێشووی عیراقی ده‌رهه‌ق به‌كورد ئه‌نجامیداوه، به درێژی باسكرد و وتی: هه‌موو ئه‌م تاوانانه جینۆسایدی ئه‌و گه‌له ئه‌سه‌لمێنێت، پاشان باسی له‌وه كرد كه كورد هه‌میشه هاوپه‌یمانمان بون و هاوخهباتمانبون له بهرهڕووبونهوهمان دژی تیرۆرستان و باسی له‌وه‌كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان گه‌لێكی ئاشتیخواز و تینوی ئازادی و دیموكراسین له‌هه‌مان كاتیش‌دا گه‌لێكی ئازا‌و له خۆبوردوون بۆ گیانفیدان بو به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی تیرۆرستان و به خوێنی شه‌هیدانیان ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماندوه ، به‌ڵام هه‌موو جارێك پشتیان تێكراوه و به‌جێیان هێشتوون و بیرچونهتهوه ، هه‌روه‌ك له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له سوریا كورده‌كانی رۆژئاوا دوایی ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیدانه دژی داعش ، ئه‌مریكا پشتیتێكردن و به‌جێیانهێشتن ، له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌ڵێت ، كه هیوادارم به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو قوڕبانی و خه‌بات و ماندوبونانهیان له‌م په‌رله‌مانه‌وه ناساندنی جێنۆسیدی گه‌لی كورد له عیراق په‌سه‌ند بكرێت و ڕابگه‌یه‌نرێت .
ئهوگروپوو لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه به‌شداربوون ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن ،،
یه‌كه‌م / گروپی چه‌پی دیموكرات ( چه‌پی ڕادیكاڵ )
دووهه‌م / حزبه‌كه‌ی ماكرۆن ( كۆمار به‌ڕێوه‌یه )
سێهه‌م / بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی
چوارهه‌م / پارتی سۆشیالیست
پێنجه‌م / یه‌كیه‌تی دیموكراسی سه‌ربه‌خۆ ، خاوه‌ن پڕۆژه‌كه .
هه‌روه‌ها ( كلیمۆن بۆییۆ) سكرتێری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و ئه‌وروپا ئاماده بوو پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پێنج گروپه خوێندنه‌وه‌ی خۆیانكرد بۆ ئه‌و پێشنیاره پڕۆژه‌كه خرایه ده‌نگه‌وه ، له كۆی 27 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاماده بوو 26 كه‌س ده‌نگیان دا ، سه‌رئه‌نجام ته‌نها 9 ده‌نگی گروپی ( ی.د.س) پڕۆژه‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد ، 26 دنگیش دژی پرۆژهكهبوون و 1 كه‌سیش ده‌نگی نه‌دا ، به‌و شێوه‌یه پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند نه‌كرا .
به گشتی هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه و په‌سه‌ند نه‌كردنی پرۆژه‌ی به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی كورد له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی فه‌ره‌نساوه بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ڕیته‌وه:
یه‌كه‌م / ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌شداریان كرد له‌و شه‌وه‌دا و هه‌ندێك له حزب و لایه‌نه چه‌په دۆسته‌كانی كورد به‌داخه‌وه به‌شدار نه بوون ، وه‌ك بۆ نمونه (پارتی كۆمۆنیست ) و ( فه‌ره‌نس ئه‌نسومی ) .
دووهه‌م / هه‌موو گروپ‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربوو ، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرده‌وه كه ئه‌م پێشنیاره ڕێڕه‌وی یاسایی ته‌واوی خۆی وه‌رنه‌گرتووه بۆ ناساندنی وه‌ك جێنۆساید و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ ، ئاراسته‌ی یاسایی و ده‌ستوری نێوده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه و پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و هه‌وڵی بۆبدرێت .
سێهه‌م / سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێكڕای هه‌موو گروپ و لایه‌نه سیاسییه‌كان، پشتگیری و دۆستایه‌تی خۆیان دوپاتكرده‌وه بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی به زۆرینه ده‌نگبده‌ن به‌و پڕۆژه‌یه ، پێیان وابوو كه ئه‌م كه‌یسه پێویستی ئه‌كرد پێشوه‌خت بخرایه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی دادگای ( ئهدۆك) كه تایبه‌ته به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه شاره‌زا و تایبه‌تن به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و جینۆساید ، هه‌ر ئه‌م دادگاییهشبوو جێنۆسایدی ڕۆندا و بۆسنیهكانیانی لهكاتیخۆیدا ناساند .
چوارهه‌م / هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كه به‌شداربوان پێیان وابوو ، كه پێویستبوو ئه‌م كه‌یسه به‌ره‌وڕووی په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ بكرابایه ، تێیدا نه‌ك به ته‌نها كێشه‌ی كورد، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێزیدی و كالدیوسریانی و شیعه‌ش و ئێزیدیش له‌و په‌رله‌مانه تاوتوێبكرابایه و كۆمیسییونێكی تایبه‌ت به‌و تاوانانه پێكبهێنرابایه و بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی له‌ناو هه‌موو ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییانه و مه‌زهه‌به ئایینیه جیاوازیانه‌ی كه عیراقی لێپێكهاتووه، هه‌روه‌ها پێیان وایه كه په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا دادگا نییه كه بتوانێت دادگایی ئه‌و جۆره تاوانانهبكات، به‌ڵكو ئه‌م كه‌یسانه تایبه‌ته به دادگای تایبه‌ت به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و مێژووناسان، پێانوایه كه پێویسته سیستمێكی یاسایی تایبه‌ت به‌و پرسه پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كێشه‌یه ببێته كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌ره‌نساش به دڵنیاییه‌وه ده‌وری خۆی ئه‌بێت .
ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كان بۆ په‌سه‌ند نه‌كردنی پڕۆژه‌ی ناساندنی تاوانی جه‌نگ و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و جێنۆساید بۆ گه‌لی كورد له عیراق كورتكهینهوه بریتیه له‌م دوو هۆكاره سه‌ره‌كیه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م / پێویسته له په‌رله‌مانی عیراقه‌وه ده‌ستپێبكرێت و هه‌وڵی پێكهێنانی ، لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و تاوانانه دروستكرێت و له‌سه‌ر بناغه‌ی یاسایی هه‌وڵبدرێت تاوانه‌كان بسه‌لمێنرێت و جیاكرێتهوه له تاوانی شه‌ڕ و تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و جێنۆسید ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڵگه بۆ پته‌وكردنی ئه‌و كه‌یسانه .
دوهه‌م / پێكهێنانی كۆمیسیۆنێكی تایبه‌ت به‌و تاوانانه له عیراق و كاركردن له‌سه‌ری له دادگای نێوادهوڵهتی تایبه‌ت به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ، چونكه پێیان وایه ته‌نها كورد نییه تاوانی دژ كراوه له عیراقدا .
هه‌رچه‌نده ئه‌و پرۆژه‌یه كه له‌لایه‌ن ( یه‌كێتی دیموكراسی سه‌ربه‌خۆ) رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 26 ی نۆڤه‌مبه‌ر ، پێشنیاركرا و به‌داخه‌وه په‌سه‌ندنه‌كرا ژماره‌یه‌كی كه‌میش به‌شداریانكرد، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه بزانین كه بۆ یه‌كه‌م جاره له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا به‌و شێوه‌یه تاوان دژی مرۆڤایه‌تی وجێنۆساید سه‌باره‌ت به كورد تاوتوێبكرێت و یه‌كه‌م جاره پڕۆژه‌ی له‌و جۆره له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی فه‌ره‌نسیه‌وه واته ، ناساندنی تاوانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی دژی كورد پێشكه‌شبكرێت به تایبه‌تی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و 5 هه‌زار شه‌هیده‌كه‌ی ، ڕه‌نگه سه‌ره‌تایه‌كی باشبێت بۆ ده‌ستپێكردن، چونكه ئه‌م جۆره كه‌یسانه پێویستی به كات و نه‌فه‌سدرێژی و دانیشتن و كاتی زۆر هه‌یه له دواجاریشدا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گاته ئامانج .
PUKmedia حه‌مه عوسمان
فه‌ره‌نسا
سایتی تایبه‌ت به په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP