قه‌یس خه‌ز عه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عصائب أهل الحق رایگه‌یاند له‌دوای هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی 10ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو دۆخی عیراق رووه‌و ئاڵۆزتر هه‌نگاوی ناوه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ، هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردن بۆ باشتركردنی دۆخی وڵات به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دۆخه‌كه خراپتر بووه‌و ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كانیشی به‌باشترین به‌ڵگه‌ی ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه له‌قه‌ڵه‌مدا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، دۆخی سیاسی عیراق له‌ئێستادا گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، گروپێك ده‌ستیان به‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگداندا گرتووه‌و به‌قسه‌ی ئه‌و چاودێره‌كانیان له بنكه‌كان كراونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌ویش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌م لێدوانانه‌ی خه‌زعه‌لی له‌كاتێكدایه كه لیسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراقدا ته‌نها 6 كورسی به‌ده‌ست هێناوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP