ئیئتلافی وه‌ته‌نیه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیئتلافی وه‌ته‌نیه بڵاویكرده‌وه، زیاتر له 45 رۆژه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌و رێكاره‌كانی كۆمیسیۆنیش سه‌باره‌ت به تانه‌كان شه‌فاف نه‌بووه‌و به جدی وه‌رنه‌گیراون، وێستگه‌و ناوه‌نده‌كانیش به باشی ژماردنه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوه.
داواشی له ده‌سته‌ی دادوه‌ری كردووه ده‌ستوردان بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10 ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو بكات
هه‌روه‌ها داواشیكردووه، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت سه‌باره‌ت به كه‌مو كوڕییه‌كانیان، هه‌ر له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP