بڕیارە سهعات 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی تشرینی دووەمی 2021، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نهتهوهیی عێراق، زانیاری و وردەکارییهكانی ئهو هەوڵه شكستخواردووهی درا بۆ تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوبكاتهوه.
پێشتر و لە 26ی تشرینی دووەمی 2021، موشریق عەباس، ڕاوێژکاری سیاسیی مستەفا کازمی، ڕایگەیاندبو، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئهو بەڵگەو زانیارییانه ئاشكرا دهكهن كه لەبارەی هەوڵی شکستخواردووی تیرۆری کازمی دهستكهوتوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP