راوێژکاری ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، به‌شێك له ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئاشكرا كرد، كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران پێكهێنرابوون و رایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی سەر ماڵی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران، بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە.
قاسم ئەعرەجی ئه‌مڕۆ 29ی تشرینی دووەمی 2021 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، ئەو دوو لیژنەیەش دەستگیرکراون کە لێکۆڵینەوەیان لە تەقەمەنییەکانی هێرشه‌كه کردووە، چونکە، پەنجەمۆریان لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵنەگرتووە.
راشیگەیاند، به دوو بۆمب ماڵه‌كه‌ی کازمی كراوه‌ته ئامانج، بەڵام یەکێکیان نەتەقیوەتەوە.
وتشی: لیژنەی لێکۆڵینەوە هیچ کەسێکی تۆمەتبار نەکردووە.
ئەعرەجی باسی لەوەشکرد کە، تیمی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی بە باشی کاری خۆی نەکردووە.
وتیشی، "کێشەکە لەوەدابووە کە ئەو بۆمبەی کە نەتەقیوەتەوە و لە سەربانی ماڵی سەرۆکوەزیران دۆزراوەتەوە یەکسەر هەڵگیراوەتەوە و براوەتە ئاوی دیجلە و تەقێنراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد کە، هەردوو فڕۆکەکە له باکوری خۆرهەڵاتی بەغدا هه‌ڵفڕێنراون و شوێنەکەشیان دیاری کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP