سه‌رچاوه‌یه‌ك:تائێستا هیچ زیانێكی گیانی له‌ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆكارێكی نادیار له‌چێشتخانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگركه‌وته‌وه.
په‌یامنێرمان له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌چێشتخانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌وامی په‌رله‌مانی كوردستان راگیرا.
په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئاگره‌كه له‌به‌شی خواره‌وه‌ی بینای په‌رله‌مانی كوردستان دروستبوه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان، هه‌روه‌ها به‌وهۆیه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگیرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، له‌رووداوه‌كه‌دا زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی ماددی هه‌بووه‌و تائێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP