بەبۆنەی کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر، سەرکردە و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەمان، مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەر پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.
مامۆستا موحسن نموونەی شۆڕشگێڕی سەرڕاست، دڵسۆز و بەئەمەک بوو بۆ گەل و خاکەکەی، کە ھەر لە سەرەتای تەمەنی لاوێتی وەک گەنجێکی خوێنەواری ژانگرتووی گەرمیانی تێکەڵ بە کۆڕی خەباتی رێکخستن و سیاسی و چەکداری بوو، کە وەک سەرکردە و پێشمەرگەیەک ھەمیشە لەبەرەی گەل و نەتەوەکەی بوو، کە بۆ تەنھا ساتێکیش لە خەبات و تێکۆشان دانەبڕاوە و لە بەرامبەر ھەر ئەرکێکیشدا یەکێتییانە، پێشمەرگانە و دڵسۆزانە رایدەپەڕاند.
بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وەھامان جێی نیگەرانیمانە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە کەسوکاری سەربەرزی، ھاوسەنگەر، ھاوخەبات و خەڵکی تێکۆشەری خانەقین دەگەیەنین و رۆحی مامۆستای ئازیز، شۆڕشگێڕ و ماندووی رێگای کوردایەتی بۆ ھەمیشە شادبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP