كۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر دەردەبڕێت

کوردستان
21:20 - 2021-12-01

كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی کۆچی دوای مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەرەوە  هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.

كۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەرو كەسایەتی دیار، پێشمەرگەی دێرین و لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی خانەقین و كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی گەرمیان مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەرم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم خەمە قووڵەو لەدەستدانی تێكۆشەرێكی گەورەی وەك مامۆستا موحسین پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی سەرجەم هاوڕێ و هەڤاڵان و هاوسەنگەران و كەسوكاری دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP