به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2-12-2021 ته‌رمی مامۆستا موحسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌ڤاڵان و هاوڕێ و دۆستانی له‌سلێمانی به‌خاكسپێدرا.
له‌گردی سه‌لیم به‌گ له‌سلێمانی ته‌رمی تێكۆشهرو پێشمه‌رگه و راگه‌یاندكاری دێرینی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا موحسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر به‌خاكسپێدرا.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ڤاڵان و هاوڕێ و دۆست و خزمانی ئاماده‌یی بوون.
له‌مه‌راسمی بهخاكسپاردنهكهشدا مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری كۆچكردو وتی: به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌سه‌ر رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین یه‌كێتی ناو یه‌كێتی بپارێزین.
وتیشی: مامۆستا موحسن پیاوێكی دڵپاك و تێكۆشه‌ر و مامۆستای ته‌بایی بوو، بۆیه بۆ ئه‌و كۆسپه هه‌موومان خه‌مبارین.
هه‌روه‌ها مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتی: تێكۆشه‌رێكی دیرێن و دڵ و ده‌روون پاكمان له‌ده‌ستداو جێی پڕنابێتهوهو خه‌باتی جێی رێزه‌و رۆیشتنی هه‌ر هاوڕێیه‌كمان كه‌لێنێكی گه‌وره له‌ناو یه‌كێتی دروستده‌كات به‌تایبه‌ت له‌گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP