رەوەند مەلا مەحمود بۆ كۆچی دوایی مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان
08:50 - 2021-12-02

بۆ كۆچی دوایی مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەر، "ڕەوەند مەلا مەحمود" لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی ی.ن.ك پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە،  بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی یەكجارەكی تێكۆشەر و پێشمەرگە و راگەیاندكاری دێرینی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و شۆرشی نوێی گەلەكەمان مامۆستا ( موحسن عەلی ئەكبەر )مان بیست، كە دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی پاكی سپارد.
مامۆستا موحسن، سەركردەیەكی خۆشەویستی نێو كۆمەڵانی خەڵك بووە و لەهەموو وێستگەكانی پێشمەرگایەتی و حكومڕانیدا، جێگای دەستی دیاربووە.
پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم كەسوكار و بنەماڵە و هاوڵاتیانی خانەقین و كوردستان دەكەین.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP