قوباد تاڵەبانی: مامۆستا موحسین جوامێرێكی سەردەمی شۆڕشی نوێ و رۆژگاری سەختی خەبات بوو

کوردستان
09:09 - 2021-12-02

*بە‌ڕێزان خێزان و کەسوکارى مامۆستا موحسن عەلى ئەکبەر*

*بە‌ڕێزان هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کۆچکردوو* 

بەداخەوە، شە‌وی رابردوو هەواڵى ماڵئاوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان مامۆستا موحسن عەلى ئەکبەرم پێگەیشت،  به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم.

مامۆستا موحسن جوامێرێکی سەردەمى شۆڕشی نوێ و رۆژگارى سەختی خەبات، تێکۆشەرێکی بەئەمەک و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو، یەکێک بوو لەو چەند راگەیاندنکارە ماندوونەناسانەى کەرۆڵى گرنگیان هەبوو لەدەرچواندنی شەرارە و رێبازی نوێ و دواتریش لەئێزگە هەواڵى شۆرش و وتاری گڕاوی بۆ بەرزکردنەوەى وورەى جەماوەر دەنوسی.

مامۆستا موحسن، یاساناس، فەرماندە، پێشمەرگە، راگەیاندنکار، پارلەمانتار، وەزیر و لەحزبیش چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی گرتبووە ئەستۆ لەسلێمانی و شارەزوور و گەرمیان.   جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت، خوای گەورە سه‌بوری و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP