مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی خاتوو ( به‌هێ حاجی محه‌مه‌د) پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خاتوو چرا عومه‌ر سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه....
هه‌ڤاڵ و خوشكی به‌ڕێزمان خاتوو چرا عومه‌ر سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك). بۆ كۆچی دوایی خاتوو ( به‌هێ حاجی محمد) ی دایكی به‌ڕێزتان و شه‌هیدی نه‌مر و فه‌رمانده‌ی چالاكیه‌كانی نێوشاری ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات ، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك.)وه له ناخی دڵمانه‌وه هاوبه‌شی خه‌م و ماته‌می به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تانین و سه‌بوریتان بۆ ده‌خوازین و له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین خاتو به‌هێی ی كۆچ كردوو كه له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتدا ماڵه‌كه‌ی وه‌ك بنكه ولانكهی كاری نهێنی ڕێكخستنه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی ناوشار بوه و ئه‌ویش هاوكار و نهێنی پارێزێكیان بوه ، ڕۆحی پاكی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێت .
مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP