داوی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی كورسی دووه‌م له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی10/10، له‌كاتی ئێستا كار بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه كورسی سێیه‌م ده‌كه‌ن، كارگێری مه‌ڵبه‌ندی موسڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان بۆ ئه‌و كورسیه سكاڵا له دادگای فیدراڵ تۆمارده‌كه‌ن.
غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به PUKmedia ی رایگه‌یاند: دوای به‌ده‌سهێنانه‌وه‌ی كورسی دووه‌می یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی 10/10ی نوێنه‌ران له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌كاتی ئێستا كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی سێیه‌م ده‌كه‌ین، چونكه ئیستحقاقی ئێمه له‌و پارێزگایه 3كورسیه.
وتیشی: كاندیدی سێیه‌می ئێمه به‌ناوی عه‌زیزه عه‌بدولعه‌زیز له‌سنووری قه‌زای ته‌لعفه‌ر زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و فشاری ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی كاندیده‌كه‌ی ئێمه ده‌رنه‌چوو، بۆیه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كورسیه‌ش له‌دادگای فیدراڵ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
كارگێڕه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كێتی له‌سنوه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا دوو كورسی كه‌متری به‌ده‌ست نه‌هێناوه، جگه له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 نه‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی یه‌ك كورسیمان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئێستا جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، بۆیه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شایسته‌ی 3 كورسی بووین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP