ئەنجومەنی دادوەری چەندین دادوەری نوێ دادەمەزرێنێت

کوردستان
10:42 - 2021-12-02

ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان فەرمانی دامەزراندنی ٤٧ دادوەری نوێی بۆ دادگاكانی ھەرێمی كوردستان دەركرد.
بەپێی فەرمانەكە، بەبڕیاری ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (71) لە رۆژی 1ی 12ی 2021 و پاڵپشت بەفەرمانی ھەرێمی ژمارە (272)ی ساڵی 2021و بەپێی نوسراوی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان/دیوان ژمارە (د-1099 لە 5/9/2021)و بەدیكردنی گشت مەرجەكانی یاسایی، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی 47 دادوەر بۆ دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك-گەرمیان.
دامەزراندنی ئەو دادوەرانەش دوای تەواوكردنی خولی سێیەمی پەیمانگەی دادوەریە كە ژمارەیان (47)ەو دوای رێورەسمی سوێندخواردنیان لەبەردەم  سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری، لەو شوێنانەی كە بۆیان دەستنیشان كراوە دەستبەكار دەبن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP