بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵۆپێك خوێنی پێشمە‌رگە‌ ھێندە‌‌ی گە‌ورە‌یی و قورسایی شاخە‌كان بە‌ ئازارە‌ بۆ ئێمە‌

کوردستان
13:02 - 2021-12-03

پە‌لامارە‌كانی داعشی تیرۆریست و شە‌ھیدبوونی پێشمە‌رگە‌ و ھاوڵاتی سڤیل لە‌ دە‌ڤە‌ری قە‌رە‌چوغ بە‌ توندی ئیدانە‌ دە‌كە‌ین، پرسە‌ و سە‌رە‌خۆشی خۆمان ئاڕاستە‌ی كە‌سوكارە‌كانیان دە‌كەین و ھیوای زوو چاکبوونە‌وە‌ بۆ بریندارە‌كان دە‌خوازین.

گرووپی تیرۆریستی داعش و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌، بۆیە‌ ئە‌ركی سە‌رشانی ھە‌موولایە‌كمانە‌، بە‌ھێزی پێشمە‌رگە‌ و ھێزە‌ عێراقییە‌كان و ھاوكارانمان لە‌ ھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌كان لە‌و مە‌ترسییە‌ ووردتر بە‌ئاگا بین، ئە‌م جارە‌ تە‌نھا لە‌ رووی سە‌ربازییە‌وە‌ رووبە‌روویان نە‌بینە‌‌وە‌، بە‌ڵكو بیر و شانە‌ نوستووە‌كانیشیان لە‌بن بێنین، چونكە‌ بیری توندڕە‌وی بە‌كردە‌یی چێندراوە‌ و پێویستە‌ ئە‌و بیرە‌ توندە‌ لە ‌پاڵ چارەسە‌رە‌ سە‌ربازییە‌كە‌دا‌ ریشە‌كێش بكرێت.

داوا لە ‌برایانمان دە‌كە‌م، برا پێشمە‌رگەكانمان، وریاتر بن لە‌ پاراستنی ژیانی خۆیان وە‌ك چۆن خاك و نیشتمانە‌كە‌یان دە‌پارێزن، چونكە‌ دڵۆپێك خوێنی پێشمە‌رگە‌ ھێندە‌‌ی گە‌ورە‌یی وقورسایی شاخە‌كان بە‌ ئازارە‌ بۆ ئێمە‌.

دووبارە‌ دروود بۆ گیانی پاكی شە‌ھیدان و سە‌بووری بۆ كە‌سوكارە‌كە‌یان دە‌خوازین.


بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP