ئه‌مریكا نیگه‌رانی له‌ به‌رده‌وامیی په‌لاماره‌كانی داعش ده‌رده‌بڕێت

کوردستان
06:35 - 2021-12-04


ئەمریكا نیگەرانی دەربارەی بەردەوامبوونی پەلامارەكانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق دەربڕی لە به‌تایبه‌تش پەلامارەكانی سەر هێزەكانی پێشمەرگە له‌ دوو رۆژی رابردوودا.

له‌و باره‌یه‌وه‌، نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە نێو ئەو پەلامارانەی داعش ئەنجامی دان، پەلامارەكەی ڕۆژی  پێنجشەممە بوو لە مەخمور كە گیانلەدەستدانی 10 پێشمەرگە و سێ مەدەنی لێ كەوتەوە".

جەختشیكردوەته‌وە كە، ویلایەتە یەكگرتووەكان پابەندە بە پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و لە نێویشیاندا پێشمەرگە، كە لە پێناو شكستهێنانی هەمیشەیی بە داعش دەجەنگێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هاوكات پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیانی ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش كردوه‌

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP