سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە پێویستيی ڕووبەڕووبوونەوەی بڕیارەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین كردهوهو نیگهرانیشی سهبارهت بهو بڕیارانه دهربڕی.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دهربارهی ئەو دۆخهی كه لە ئۆکراین ھاتووەتە ئاراوه، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و ھاوپەیمانە ئەوروپییەکانیان بەردەوام لە پەیوەندیدان.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، بڕیارەکانی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، دۆخی ئۆکراین ئاڵۆزتر دەکات و مایەی نیگەرانییە، بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێکە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دەستوەردانی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراین بگرێت.
بایدن ڕاشیگەیاند، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر ئەو بابەتە دەکەن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP