ھەڤاڵ ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی دامەزراندنی سەندیکای پەرستارانی عێراق، و سەرکەوتنی نوێنەرانی کەرکوک. بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندامانی کۆنگرە کرد.
بەرێزان/ ئەندامانی کۆنگرەی دامەزراندنی سەندیکای پەرستارانی عێراق و نوێنەرانی کەرکوک
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی دامەزراندنی یەکێتی پەرستارانی عێراق،جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندامانی ھەڵبژێردراوی کۆنگرە دەکەم بەتایبەت نوێنەرانی ھەڵبژێردراوی کەرکوک بۆ ئەنجومەنی باڵا.
ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم و ھیوادارم لەئاستی داخوازییەکانی کارمەندانی تەندروستی بن.
دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتیشم بۆ پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی کەرکوک کە لە کەرکوکەوە بەمەبەستی بەشداری کۆنگرە چوونە بەغداد و توانیان سەربکەون و ببنە دەنگی کەرکوک و کەرکوکییەکان.
ڕەوەند مەلا مەحمود
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک
3/12/2021
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP