پێشمه‌رگه‌ و سوپا تۆكمه‌كردنی سه‌نگه‌ره‌كان تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن

کوردستان
09:43 - 2021-12-04

وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ تاووتوێكردن و گفتوگۆكردن لەبارەی پەلامارەكانی ئەم دواییەی تیرۆرستانی داعش، سەردانی شاری بەغدایان كرد و لە لایەن فەریق روكنی یەكەم عەبدولئەمیر ئەلشەمری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پێشوازی لێكراو دواتر لە كۆبونەوەیەكدا تەئكیدییان لە دانانی پلان و هەماهەنگی هاوبەش بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعش كردەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە تیرۆریستانی داعش لەهەفتەیەكدا 4 جار پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوەو  بەهۆیەوە نزیكەی 18 پێشمەرگەو هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP