ئه‌نتۆنی فاوچی گه‌وره راوێژكاری پزیشكی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌كانه‌ی به‌رده‌ستن جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا ناسراو به ئۆمیكرۆن مه‌ترسییه‌كانی نه‌وه‌ی پێشوی خۆی كه به ده‌لتا ناسراوبوو كه‌متره.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ئۆمیكرۆن مه‌ترسی گه‌وره‌ی دروست نه‌كردووه و پێشبینیش ناكرێت مه‌ترسی گه‌وره له‌جیهاندا دروست بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هۆشیاربین و پێش هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌ی كه‌متربێت و وه‌ك نه‌وه‌ی ده‌لتا نابێته هۆی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، چونكه زانایان پێویستیان به كاتی زیاتره.
ئه‌و پزیشكه ئه‌مریكییه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، راپۆرته‌كان تاوه‌كو ئێستا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن مه‌ترسییه‌كانی له نه‌وه‌ی ده‌لتا كه‌متره.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP