سوودێکی سەرسوڕهێنەری ڤیاگرا كه‌ لەوانەیە یارمەتی چارەسەری نەخۆشیەکی قورس بدات

تەندروستی
17:24 - 2021-12-08

توێژینەوەیەکی نوێ سوودێکی "چاوەڕوان نەکراو"ی حەبی ڤیاگرای ئاشکرا کردووە، کە لەوانەیە ئەو کەسانە ڕزگار بکات کە لە یەکێک لە سەختترین نەخۆشییەکانی پیربووندا دەیبینن.

بەپێی بەدواداچونێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی دەرخستووە حەبی ڤیاگرا کە بەناوبانگترین دەرمانە بۆ چارەسەری ED لە هەمان کاتدا مەترسی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە دوو لەسەر سێ کەم دەکاتەوە.

زانایانی توێژینەوەکە ئده‌ڵێن گەیشتوین بەوەی حەبی ڤیاگرا یارمەتی بەرزکردنەوەی تەندروستی مێشک دەدات و ئاستی پرۆتینە ژەهراویەکان کەم دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی شێواندنی چینەکانی مێشك.

زانا پزیشکییەکان ، پێشبینی ئەوە دەکەن کە "حەبی شینی بچووک" بەم زووانە بۆ چارەسەری ئەلزەهایمەر پێشنیار بکرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP