پزیشكان:ئۆمیكرۆن بە خێرایی دەگوازرێتەوە بەڵام مەترسیدار نییە

تەندروستی
09:21 - 2021-12-15



ئۆمیكرۆن پەتایەكی نوێیە و زانیارییەكی كەم سەبارەت بەو پەتایە لەئارادایە، تووشبوان بەو پەتایە بە پێچەوانەی كۆرۆنا بۆن كردن و تام كردن لە دەستنادەن، بەڵام چەند نیشانەیەك هەیە كە دەریدەخات كە كەسەكە تووشی ئۆمیكرۆن بووە، ئەویش سەرهەڵدانی زیپكە لەسەر پێست، ماندوو بوون و شەكەتی، بێهێزی و بێ ئیشتیهایی.

پزیشكان ڕایدەگەیەنن كە پەتاكە بە خێرایی دەگوازرێتەوە، بەڵام مەترسیدار نییە.

خاتوو ئەنژلیك كوتزە سەرۆكی كۆمەڵگەی پزیشكان لە ئەفریقای باشوور بە ئاژانسی بی بی سی ڕاگەیاندووە، زۆربەی تووشبوان بە پەتای ئۆمیكرۆن بەدەست سەرئێشە و بێتاقەتی و شەكەتییەوە دەناڵێنن و زۆربەی تووشبوانیش لە چینی گەنجانە تا بەساڵاچوان.

 ڕاشیگەیاندووە بۆ چارەسەركردنی تووشبوان پێویست ناكات كە نەخۆشەكان لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان بخەوێندرێن و بەشێوەیەكی ئاسایی چارەسەر دەكرێن. 

 هاوكات ڕێكخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاندووە هێشتا خوێندنەوەكان لەبارەی ئەو پەتایە نەگەیشتۆتە ئاستێك كە پەتاكە بە مەترسیدار لەقەڵەم بدرێت. 

 لەلایەكی دیكەوە دیڤید لۆید پزیشكێكی بەریتانی ڕایگەیاندووە 15% ئەو منداڵانەی تووشبوون لەكە و زیپكە لەسەر پێستیان دروست دەبێت و مەترسیداریش نییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP