ئيسپانيا.. یاریزانە كوردەكەی هەڵبژاردەی ئێران هەڵهات

وەرزش
17:16 - 2021-12-15

شەقایق باپیری، یاریزانە كوردەكەی هەڵبژاردەی ئێران لە پەڕاوێزی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی جیهان لە ئیسپانیا، لە وەفدی هەڵبژاردەكەی هەڵهات.

شەقایق لە وڵاتی دانیمارك داوای مافی پەنابەری كردووە و بەڕێوەبەری پاڵەوانێتییەكەش هەواڵەكەی بۆ ئاژانسێكی دانیماركی پشت راست كردوەتەوە.

شەقایق خەڵكی سنەیە و پێشتریش بۆ یانەی ئافرەتانی هەولێر یاریكردووە.

PUKmedia هەرێز جەمال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP