ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا له‌ عێراق گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 24 هه‌زار كه‌س

تەندروستی
14:13 - 2021-12-19

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 19-12-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 272 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و زیاتر له‌ 12 كه‌سش به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شكردوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 90 هه‌زارو 480 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 59 هه‌زارو 866 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.5%، هه‌روه‌ها 24 هه‌زارو 63 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP