وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد تائێستا هیچ توشبوویه‌كی جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا كه ناسراوه به ئۆمیكرۆن له‌عیراق تورمارنه‌كراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیشیكردوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده ئۆمیكرۆن له عیراق تا ئێستا بونی نییه، به‌ڵام هۆشیاری ده‌ده‌نه هاوڵاتیان له‌باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، به‌تایبه‌ت كه به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆمیكرۆندا بكه‌ن، به‌ڵام به‌مه‌رجی گردته‌به‌ری رێكاری ته‌ندورستی و دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها به‌ستنی ماسك و به‌كارهێنانی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپاتیشیكردوه‌ته‌وه، ڤاكسین كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن، بۆیه باشترین رێگا وه‌رگرتنی ڤاكسینه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP