ئه‌مریكا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌60 ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراقی كردوه‌

تەندروستی
12:30 - 2021-12-20

 

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند؛ له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، به‌ بڕی 60 ملیۆن دۆلار ھاوكاری عیراقییان كردوه‌.

ماتیێۆ تۆڵه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌، پشتگیری و ھاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ روبه‌ڕبونه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا و تا ئێستاش به‌ بڕی 60 ملیۆن دۆلار پشتگیری عێراقییان كردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ مانگی ئابدا 500 ھه‌زار دۆزی ڤاكسینی فایزه‌ریان بێ به‌رامبه‌ر بۆ عیراق دابینكردوه‌.

باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مریكا دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ ھاوبه‌شی ھه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ عیراق و له‌ داھاتووشدا ھاوكارییانیان له‌ بواره‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تاكان فراوانتر ده‌كه‌ن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP