وه‌زیری ته‌ندروستیی: چەند حاڵەتێکی گومانلێکراو بە ئۆمیکرۆن تۆماركراوه‌

تەندروستی
13:50 - 2021-12-22


وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە ھەولێر چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە.

"د.سامان بەرزنجی" ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌، دەبێت پشكنینی تاقیگەیی بكرێت و حاڵەتە گومانلێكراوەكان پشت راست بكرێنەوە، هەر حاڵەتێكی "ئۆمیكرۆن"یش هەبێت رایدەگەیەنن و توانای دەستنیشان كردنی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنایان هەیە. 
وتیشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پەیوەندیدان وهەمان رێكاری خۆپارێزیش بۆ "ئۆمیكرۆن" دەگیرێتە بەر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP