نۆ خاڵی سەرسورھێنەر دەربارەی کیلیان مباپێ

وەرزش
14:16 - 2021-12-23

 

کلیان مباپێی فەرەنسی کە ئاواتی ھەموو یانە گەورەکانە بۆندی لەگەڵدا ئیمزا بکەن و بە درێسی تیپەکانیانەوە ببین کە چۆن تواناکانی دەدرەوشێتەوە، ئەوەتا ئەو ئاسکە فەرەنسیە وەک بچووکترین یاریزانی لاو ناو خۆی لە مێژووی بەربڵاوترین یاری وەرزشی جیھانی کە تۆپی پێیە دەنوسێتەوە، مباپێی ھێرشبەر بە پێ و قەدەمێکی خێر و ھەگبەیەکی پڕ لە ریکۆردی شانازی و سەروەریەوە دەچێتە ساڵی نوێوە، ئەم کوڕە ئالتونیە لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا وەک چوارەم باشترین یاریزانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٨ دیاری کرا.. کە ئەو کات لۆکا مۆدریچی کرواتی باڵۆن دۆرەکەی بە نسیب بوو.. مباپێی یاریزان کە لەسەرەتای تەمەنی لاوێتیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تەنھا یاریزانە بە درێسی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەیەوە ٢٤ گۆڵی تۆمار کردبێت.. ئەمە لە کاتێکدا میسی و رۆناڵدۆ لەو دەمەدا ھەریکەو خاوەنی ١٣ گۆڵ و ٢٠ گۆڵ بوون لەگەڵ تانگۆو بەرازیلەکەی ئەوروپا.. یەکێکی تر لەو دەستکەوتانەی کە مارکەکەی بەناوی مباپێ خۆیەوەیەتی ئەویش ئەوەیە.. کە بەو تەمەنە کەمەوە تاکو ئێستا لە کۆی یاریەکانی پاڵەوانانی ئەوروپا زیاتر لە ٣٠ گۆڵی تۆمارکردوە.. سەرجەم گۆڵەکانیشی لە کۆی ٥١ یاری چامپیۆنزلیگدا تۆماری کردوە.. رۆژنامەی فۆربێسی ئەرمریکی کە کاری لە پێشینەی ئاشکراکردنی داھاتی یاریزانان و کەسایەتی وەرزشیەکانە، مباپێی ئەستێرەی وەک یەکەم وەرزشکاری فەرەنسی دیاری دەکات لە رووی داھاتەوە.. بەجۆرێک کۆی داھاتەکانی مباپێ لەم ساڵدا بە ٤٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت
تەنھا لە رکابەریەکانی ئەم وەرزەدا و لەسەر ئاستی کۆی پاڵەوانێتیەکان، کلیانی فەرەنسی تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ گۆڵی تۆمار کردوە، ئەمەش دووەم وەرزە لەسەر یەکە ئەو ئاسکە فەرەنسیە زیاتر لە ٤٠ گۆڵ تۆمار دەکات.. یەکێک لەو شانازیانەی کە بۆ ئەبەد ریکۆردێکە و بەناوی مباپی دەمێنێتەوە ئەوەیە.. تا ئێستا لە ژیانی پیشەگەریدا خاوەن یەکێک لە خیراترین گۆڵەکانە، کاتێک دوای ٧٠ چرکە تۆڕی یانەی نانتی فەرەنسی پێ ھەژاند.. تا چەند باسی لێھاتووی و ژمارە سەرسورھێنەرەکانی کلیان مباپێ بکەین کۆتایی نایە.. یەکێکی تر لەو دەستکەوتانەی کە دەچێتە سەر خەرمانە پڕ شانازیەکەی ئەوەیە.. کە بەدرێسی یانەکەی پایتەختی فەرەنساوە کە پی ئێس جیە.. زیاتر لە ١٠٠ گۆڵی تۆمارکردوە.. ئەمەش ژمارەیەکی ترسناکە کە لە خولێکی وەکو فەرەنسا و بەو تەمەنە کەمەوە بتوانرێت ئەو رێژە گۆڵە زۆرە تۆمار بکەیت.. ئەمە لە کاتێکدا مباپی ھێرشبەر لەگەڵ یانە پاریسیەکە لە کۆی ١٩٥ دیداری جیاجیادا ١٤٧ گۆڵی تۆمارکردوە.. دواین رێکۆرد کە مباپی بەناوی خۆی چەسپاندوێتی بڕی تێچووی گواستنەوەکەیەتی لە یانەی مۆناکۆوە بۆ یاریگای باخچەی شازادەکان.. کاتێک بەرامبەر بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ درێسی یانە پاریسیەکەی پۆشیوەو تا ئێستا بە دووەم گرانترین بۆند دادەنرێت لە مێژووی تۆپی پێیدا، بێ شک نەیمار داسێلڤای ھاوڕێی سەروی ئەو لیستەی بەناوی خۆی قۆرخ کردوە، کاتێک بە بۆندێکی شێتانە و بەرامبەر بە ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ، یاریگای کامپ نۆی بەرەو یاریگای پاریس بەجێھێشت.    

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP