كۆمپانیای ڤایزەر دەرمانێك وەك چارەسەر بۆ پەتای كۆرۆنا رادەگەیەنێت

تەندروستی
09:35 - 2021-12-24

كۆمپانیای فایزەر حەبێكی تایبەت بە چارەسەركردنی پەتای كۆرۆنای بەرهەمهێناوە بە ناوی (پاكسۆڤید) .
ئەو حەبە لەلایەن بەرێوبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكاوە بەشێوەیەكی رەسمی پەسەند كراوە، كە دووەم حەبی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە پاش حەبێكی پەرەپێدراوی بەرهەمی كۆمپانیای مێك .
ئەمەش دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەو لێكۆڵینەوە دێت، دەربارەی كاریگەرییەكانی ئەو ڤایرۆسە، بەرێوبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكاش بە شێوەیەكی رەسمی ئەو حەبە پەرەپێدراوەی كۆمپانیای فایزەری پەسەندكردوە .
پێشوتر لەكۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵدا حەبێك لەلایەن تاقیگە پزیشكییەكانی سەر بە كۆمپانیای مێركەوە پەرەی پێدراو وەك یەكەمین حەبی تایبەت بە چارەسەری پەتای كۆرۆنا راگەیەنرا، ئەمەش دووەمین چارەسەرە  كە بۆ كۆرۆنا رادەگەیەنرێت .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP