ئاگادارییەك لەتەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

تەندروستی
16:22 - 2021-12-24

سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشكگر 24 سەعات كراوەدەبن و لە رۆژانی پشوەكانیشدا كلینیكەكانی راوێژكاری و میللیەكان دەوام تیایدا ئاسایی و ئەو هاووڵاتیانەی كە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەتوان سەردانی بكەن.


بەڕێوەبەرايەتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لە رۆژانی پشووى سەری ساڵدا سەرجەم نەخۆشخانەكان بە شێوەی ئێشكگر كراوە دەبن، راشیگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی  دەكەین كە لەڕۆژانی پشوى سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەكان بە شێوەی ئێشكگر كراوە دەبن.


رونیشیكردوەتەوە: ئەمە جگە لەوەی هەریەك لە كلینیكەكانی راوێژكاری و كلینیكە میللیيەكان جگە لە ڕۆژانی 12/25  و 1/1 دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە كاتژمێر (2 پاش نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە) وە ئەو هاووڵاتیانەی كە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە  دەتوانن سەردانی كلینیكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان.


تەندروستی سلێمانی داواش لەهاووڵاتیان دەكات لەكاتی  بونی هەر حاڵەتێكی  كتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بەسەنتەری فریاكەوتنی خێرا ژمارە  122 بكەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP