٢٠٢١ نۆ یاریزانی بێئومێد کرد

وەرزش
10:42 - 2021-12-25

٢٠٢١  نۆ یاریزانی بێئومێد کرد 
ساڵی ٢٠٢١ بۆ بەشێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ سالێکی نمونەیی و پڕ لە دەسکەوت نەبوو بەڵکو سالێک بوو کە تیایدا شکستیان ھێنا و نەیانتوانی لوتکەی ئاست بەرزی پێشان بدەن .
١-ئیدین ھازاردی بەلجیکی و ھێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەرتۆپی ئەو لیستەی گرتوە ، ھازارد نەیتوانیوە ھیچ زیادەیەک بخاتە سەر ئەو ئاستەی لە سێ ساڵی رابردوو پێشکەشی کردوە ئەویش بەھۆی زۆری پێکانەوە بە تەواوی ئاستی پاشەکشەی کردوە .
٢-عوسمان دیمبڵی ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ھەمان بارودۆخی ھازاردی ھەیە و لە ٢٠٢١  پاشەکشەیەکی ئاشکرای کردوە و ھێندەی پێکانی ھەبوو ھێندە یاری بۆ یانەکەی نەکردوە .
٣-تیرشتیگینی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠٢١ بەجۆرێک ئاستی دابەزیوە کە بەراورد بە ئاستی پێشووی ناکرێ  ، لەم ساڵەدا شتیگن ژمارەیەکی زۆر گۆڵی لەسەر تۆمارکراوەو بەیەکێک لە خاڵە لاوازەکانی یانە کەتەلۆنیەکە ئەژماردەکرێت .
٤-جواو فیلێکس یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکێکی دیکەیە لەو ئەستێرانەی ئومێدی زۆر لەسەر تواناکانی بنیادنرابوو بەڵام ٢٠٢١ بۆ ئەوی یاریزانەش سالێکی پڕ لە بەخت نەبوو .
٥-دیفید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مان یونایتد بەراورد بە رابردوو بە تەواوی ئاستەکەی دابەزیوە ئەمەش بە ڕوونی لە یاری فیناڵی یۆروپا لیگ لە نێوان مان یونایتد و فیاڕیاڵ ھەستی پێکرا .
٦-ماگوایەر یەکێک لە گرانترین یاریزانانی ھێڵی بەرگری جیھان لە ٢٠١٩ لە یانەی لیستەر سیتیەوە ڕویکردەوە مانیۆ بەڵام لەگەڵ شەیتانە سورەکان یادگارییەکی شیرینی تۆمارنەکردوە ژمارەی ئەو گۆڵاَنەی لە یانەکە تۆمارکراوە بۆ ئەو بەرگریکارە ھیچ دڵخۆشکەر نیە.
٧-تیمۆ فێرنەر ھێرشبەری یانەی چێلسی ئینگلیزی سەرکەوتوو نەبوە لە وەرگێڕانی پێدانە کۆتاییەکان بۆ گۆڵ  و ئەمەش بە تەواوی ھاندەران و یانەکەی بێزارکردوە ھەربۆیە داوای جێھێشتنی بلوزی لێ دەکەن .
٨-حەکیم زیاشی مەغریبی لەم ساڵەدا نەیتوانی بوونی خۆی بسەپێنێت لە یاریگادا و ئاستێکی نمونەیی پێشکەش بە کەتیبەکەی تۆماس تۆخێل بکات ، ھەربۆیە  یانەکەی بۆ وەرزی داھاتوو ناوی ئەو یاریزانە دەخاتە بازاڕەوە بۆ مامەڵەکردن .
٩-دێلی ئالی نەیتوانی واژۆی خۆی لەسەر پێکھاتەی یانەی تۆتنھام بنەخشێنێ بەو ھۆیەوە ئیدارە و ھاندەران بێ ئومێدبوون لە تواناکانی ھەربۆیە لە پێکھاتەی سەرەکی دوورخرایەوەو بوە دیلی کورسی یەدەک .  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP