وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات ، دوای 10 ساڵی تر فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرینه‌وه ماڵه‌وه.
عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق هۆشداری دا، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تا 10 ساڵی تر به‌م شێوه‌ی ئێستا وڵاته‌كه‌ی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 90 پشت به‌داهاتی نه‌وت ببه‌ستێت، ئه‌وا سه‌رجه‌م فه‌رمابنه‌ران ده‌نێرنه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
وه‌زیری دارایی عێراق له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكیدا له دیداری وزاری بۆ ئاسۆی داهاتووی وزه رایگه‌یاند؛ له 10 ساڵی داهاتوودا بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان گۆڕانكاری گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا دێت و ئه‌گه‌ر عێراق چاكسازی له‌و كه‌رته‌دا نه‌كات، دووچاری مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP