وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوو ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، داهاتی نه‌وت له‌و مانگه‌دا زیاتر له 7 ملیار دۆلار بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له مانگی تشرینی دووه‌مدا، 98 ملیۆن و192 هه‌زار و 317 به‌رمیل بووه، كه تێكڕای هه‌نارده‌ی ڕۆژانه سێ ملیۆن و 273 هه‌زار به‌رمیل بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، داهاتی فرۆشی نه‌وت له‌و مانگه‌دا حه‌وت ملیار و 610 ملیۆن و 850 هه‌زار دۆلار بووه كه تێكڕای داهاتی به‌رمیلێك 73 دۆلار و 50 سه‌نت بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه دوو ملیۆن و 32 هه‌زار و 685 به‌رمیل بووه و به‌شه‌كه‌ی تری كه زیاتر له 95 ملیۆن به‌رمیل بووه، له‌كێڵگه‌كانی نه‌وتی ناوه‌راست و باشور هه‌نارده كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP